ڕوونكردنەوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك کۆمارەوە

                                              

نوسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئەو قسەو بوختانانەی پەرلەمانتار شوان داودی رەت دەكەینەوە كە باس لەوەدەكات جەنابی سەرۆك كۆمار رەتی كردبێتەوە دوو فەوجی لیواكانی سەرۆكایەتی كۆمار بنێردرێن بۆ كەركوك و دوزخورماتوو.

 

دەقی ڕوونكردنەوەكە..

روونكردنەوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك كۆماری عێراقەوە

سەرچاوەیەكی رەسمی لە نوسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق لە رونكردنەوەیەكدا هەموو ئەو قسەو بوختانانەی پەرلەمانتار (شوان داودی) رەت دەكاتەوە كە باس لەوەدەكات جەنابی سەرۆك كۆمار رەتی كردبێتەوە دوو فەوجی لیواكانی سەرۆكایەتی كۆمار بنێردرێن بۆ كەركوك و دوزخورماتوو.

سەرچاوەكە وتیشی: رەتكردنەوەی ناردنی ئەو هێزانە لەلایەن بەڕێز د. حەیدەر عەبادی سەرۆكی حكومەتی عیراقیەوە بوە بەهۆی رازی نەبونی پێكهاتەی توركمان.

ئەو قسە بێبنەمایانە هیچیان پەیوەندی بەجەنابی سەرۆك كۆمارەوە نیەو بەردەوام بەڕێزیان لەسەرهێڵە لەگەڵ بەرپرسانی شاری كەركوك بۆ تێپەڕاندنی دۆخەكە، وە بۆ ئامادەكاری ناردنی هێزەكان، تەنانەت جەنابی سەرۆك كۆمار كۆبونەوەی لەگەڵ فەرماندەی هێزەكان كردبوو بۆ ئامۆژگاری كردنیان لەسەر هەستیاری بارودۆخەكە.

جێی بیرهێنانەوەیە جوڵاندنی هەر هێزێكیش پەیوەستە بە فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكانی عێراقەوە.

سەرچاوەكە وتیشی، سەرۆكایەتی كۆمار لەبەرامبەر ئەو چەواشەكاریانە داوای یاسایی لەسەر ئەو كەسانە تۆماردەكات كە بە مەرام ئەم پروپاگەندەو قسەڵۆكانە دروست دەكەن.

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved