ههوڵدهدهین ههموو كوردهكان بایكۆتى ههڵبژاردنهكهى ئێران بكهن

Beskrivelse: image

ساکار ئەبوبەکر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان /ئەمرۆ چوار حیزبى رۆژههڵاتى كوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانى دهبهستن لهبارهى بایكۆتى ههڵبژاردنهكهى

 ئێرانو هاندانى كوردهكان بۆ بهشدارى نهكردنیان له ههڵبژاردنهكه‌.

کامیل نورانیفەرد، بەرپرسی راگەیاندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران به ماڵپهڕى (رووداو)ی راگەیاند "ناوەرۆکی كۆنگره

 رۆژنامهوانییهكه تەنیا لەسەر ئەو راگەیاندنه هاوبەشەیه که چوار حیزبەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت به بایکۆتی هەڵبژاردنی

 مەجلیسی شورای ئسلامی ئێران بڵاویان کردبووهوەو هەموو هەوڵێ ئێمە ئەوەیه به باشترین شێوە پێشوازی بکردرێت له بایکۆتی

 هەڵبژاردنهكه‌‌و خەڵک نەچنه سەر سندوقەکانی دەنگدانەوە و نەبنە داردەستی دەسەڵات بۆ مەشروعیەت بەخشین به رژێمى ئێران".

كاژێر ٣ى دواى نیوهڕۆى ئهمڕۆ (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستان، پارتی ئازادی کوردستان و سازمانی

 خەباتی کوردستانی ئێران) لەهۆڵی حیزبی شیوعی کوردستان (نزیک کوردستانی نوێ) لە سلێمانیكۆنگرهیهكى رۆژنامهوانى دهبهستن.

کامیل نورانیفەرد، هەڵبژاردنی ئەمجاره زۆر به جیاوازتر دەزانێتو دەڵێت "هەڵبژاردنەکەی ئەمجارە بههۆی ئاڵوگۆرە ناوچەییو

 جیهانییەکانو هەلومەرجی ناوخۆی ئێران جیاوازیو گرنگییەکی تایبەتی هەیه، بەتایبەت لەو لایەنەوە که زۆربەی ئۆپۆزسیۆنی رۆژهەڵاتی

 کوردستان تەنانەت هێزه سیاسییەکانی گەلانی ئێرانو رووناکبیرانو چالاکوانه سیاسیەکانی نێوخۆی ئێرانیش هەڵبژاردنەکەیان بایکۆت

 کردووە".

چوار حیزبهكهی رۆژهەڵاتی کوردستان ٢٠/٢/٢٠١٢ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هەڵبژاردنەکەی خوولی نۆهەمی مەجلیسی شورای

 ئیسلامی ئێرانیان بایکۆت کردو داوایان له خەڵکی کوردستان کردبوو که بە بەشدارى هەڵبژاردنەكهى رۆژى ههینى ٢/٣/٢٠١٢ى

 مهجلیسى شووراى ئیسلامى ئێران (پهرلهمان) نهكهنو هەڵوێستی نەتەوەیی خۆیان نیشان بدەن.



Qadirzada.com © 2009. All rights reserved