| ||
|
||
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی کەمپینی "یەکڕیزی نەک لێکترازان"یان راگه‌یاند
رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له سلێمانی هۆشداری ده‌ده‌ن له ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و داوا له نووسه‌ران و هاوڵاتییان ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ رێگری كردن له دووبه‌ره‌كی و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ، به‌وبۆنه‌وه كه‌مپینێكیان بەناوی (یەک ریزی نەک لێکترازان) راگه‌یاند.
عه‌تا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت له سلێمانی دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌ك رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و هونه‌رمه‌ندان و چالاكانی بواری ئاشته‌وایی و مافی مرۆڤ، رۆژنامه‌نووسان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی، راگه‌یاندنكاران له هۆڵی سی دی ئۆ، كۆبوونه‌وه. ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌كردنی هه‌ڵمه‌ت و كه‌مپینێكه بۆ رێگریكردن له لێكترازان و هاندانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ لێكنزیك نزیكبوونه‌وه‌و یه‌كڕیزی نیشتمانی. له كه‌مپینه‌كه‌دا په‌یامێكمان ئاماده‌كردووه، هه‌ندێك چالاكی و پلان دانراوه". له‌و ساتانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له خه‌ونی به دیهێنانی خواست و مافه‌كانیدابوو، له‌و ساتانه‌ی هه‌موومان بیرمان له داهاتوویه‌كی باشتر و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئارامی ده‌كرده‌وه، له‌و ساتانه‌ی كه زۆرینه‌ی هێزه سیاسییه‌كان جۆرێك له هاوده‌نگی و كۆده‌نگیان نواند بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان، شه‌ڕێكی قورس و نابه‌رانبه‌ر یه‌خه‌ی خاكی كوردستانی گرت. له‌و كاته‌دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پاش به‌خشینی ده‌یان شه‌هید و بریندار تووشی نسكۆهات، نسكۆیه‌ك كه هیچ بیرمان لێنه‌كردبووه‌وه و خۆمان بۆ ئاماده نه‌كردبوو، ئه‌م نسكۆیه گه‌رچ به‌رانبه‌ر هێزێكی زه‌به‌لاحی پڕچه‌كی ده‌ره‌كی بووبێت، كه‌چی له لێكه‌وته‌كانی خه‌ریكه پریشكی ئاگره‌كه‌ی دێته‌وه ناوماڵی كوردستانیان و ده‌یه‌وێت خه‌رمانی خوێن به‌خشینی ده‌یانساڵه بسوتێنێت، وا خه‌ریكه ده‌نگی ده‌هۆڵه‌كانی دووبه‌ره‌كی به‌رزده‌بنه‌وه، وا خه‌ریكه بانگه‌شه‌ی تێكدانی یه‌كڕیزی ده‌گاته گوێمان، ئه‌مانه ته‌نیا قسه نین، به‌ڵكو راستین و خه‌ریكه روو ده‌ده‌ن، كه روویاندا شه‌ڕی ناوخۆ ماڵی هه‌موومان وێران ده‌كات. كاتی دادگایی كردنی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه، كاتی باسوخواسی تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری نییه، گه‌ر سه‌ركه‌وتن رووی بدایه خاوه‌نی زۆر ده‌بوو، به‌ڵام كه بووه نسكۆ هه‌ریه‌ك له خۆی دوور ده‌خاته‌وه‌و ده‌یخاته باوه‌شی ئه‌وی تر. بۆیه ئه‌ركی هه‌موو كوردستانیانه له ده‌ره‌وه یان ناوه‌وه‌ی كوردستان، كاربكه‌ن بۆ رێگریكردن له‌م بانگه‌شه‌ی دووبه‌ره‌كییه، رێگری بكه‌ن له هه‌موو وتار‌و كارێكی ئاڕاسته‌كراو بۆ رێگریكردن له یه‌كڕیزی. ئه‌ركی رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و چاكانی مه‌ده‌نی و هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسان و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤه كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سۆسیال میدیا چالاكی بنوێنن، په‌یامی كورت و كاریگه‌ر دژی تێكدانی یه‌كڕیزی و به‌ره‌نگاری لێكترازان و شه‌ڕی ناوخۆیی بنووسن، چالاكییه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ ئاشتی و دژایه‌تی وتاری رق و كینه، چالاكی جۆراوجۆ له كه‌ناڵه‌كانی میدیا ئه‌نجام بدرێن و داوای پته‌وكردنی یه‌كڕیزی بكرێت. هونه‌رمه‌ندان چالاكی هونه‌ری دژ به په‌رته‌وازه‌یی و دووبه‌ره‌كی و یه‌كتر سڕینه‌وه ئاماده‌بكه‌ن، رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران كار بكه‌ن بۆ پاراستنی ئاشتی و رووحیه‌تی یه‌كتر قبووڵكردن و رێزگرتن له جیاوازییه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای خاڵه هاوبه‌شه‌كان، رێكخراوه‌كان ئاڕم و لۆگۆی پاراستنی ئاشتی و ئارامی هه‌ڵبواسن و كار بۆ چه‌سپاندنی بكه‌ن، گروپی هه‌مه‌ڕه‌نگ پێكبهێنرێت و بچنه ناوجه‌ماوه‌ر له شار‌و شارۆچكه‌كان تا هانیان بده‌ین رێگری له دووبه‌ره‌كی بكه‌ن. داوا له ته‌واوی كوردستانیان ده‌كه‌ین، كه پشتیوانی ئه‌م هه‌وڵه مه‌ده‌نی و ئاشتی خوازانه‌یه‌مان بن، په‌یام و دروشمه‌كانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بكه‌ن به په‌یامی خۆیان و كاری بۆ بكه‌ن و داكۆكی لێ بكه‌ن. وه‌ك به‌رنامه‌ی كار چه‌ند راسپارده‌یه‌ك بڕیاری له‌سه‌ر درا، له‌وانه دروستكردنی تیمی راگه‌یاندن كه هه‌ر ئه‌مشه‌و تا سبه‌ینێ دروشم ئاماده ده‌كات و چاپ ده‌كرێت و له شوێنه گشتییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه، پێكهێنانی گروپی لاوانی ئاشتی و دایكانی ئاشتی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رۆكی لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و شوێنه گشتییه‌كان بگرن، كاركردن بۆ نه‌هێشتنی زمانی زبر‌و ته‌خوین كردن و داڕشتنی جۆرێك له میساقی شه‌ره‌ف له نێوانیاندا. سه‌ردانی لایه‌ن سیاسییه‌كان بكرێت و هانیان بده‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و سزای ئه‌و كادرانه بده‌ن به بڕیاری سیاسی و حزبی كه زمانی زبر‌و ته‌خوین كردن به‌كار ده‌هێنن، كاركردن بۆ راگرتنی په‌رله‌مانتاره تووند ئاژۆكان كه زۆرترین قسه‌ی زبریان له‌م ماوه‌یه‌دا كردووه، دروستكردنی وێبسایت و هاش تاگ بۆ پشتیوانی له دروشمی یه‌كڕیزی نه‌ك لێكترازان، داواكاری گشتی كارابكرێت بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵی نانه‌وه‌ی فیتنه ده‌ده‌ن و ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاسا ئاگری شه‌ڕ خۆشده‌كه‌ن. له سبه‌ینێوه كاركردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كات، بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌م چالاكیانه بۆ ئه‌و ناوچانه‌و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه. له دوای هێرشی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، زمانێكی زبری راگه‌یاندن كه زیاتر بۆنی لێكترازان و هه‌نگاونان به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ له راگه‌یاندنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستیپێكردووه، كه به‌جۆرێك هه‌ریه‌كه‌یان ئۆباڵی شكسته‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی یه‌كتری. تۆش دەتوانیت لە رێگەی فەیسبوکەکەتەوە پشتیوانی لەم کەمپینە بکەی و ناوی خۆت بنووسیت
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||