ئاوابون


خـۆشم ئـه‌وێی نــازه‌نـیـنم

وا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه

دڵم پـڕه‌ لــــه‌ بــه‌هـار و؛

بـیـرم مـه‌ستی خه‌یاڵێکه

،،، ،،، ،،،

دڵم پـــڕه‌ لـــه‌ ئـه‌ویــن و

تۆش فرمێسکم بۆ ئه‌نێری

خۆم هه‌ر زانیم داگیرکه‌ری

به‌و دڵه‌ی من زو ئه‌وێری

،،، ،،، ،،، ،،،

نـــاخم پـڕه لــه‌هـه‌ژان و

زامێ بۆخۆی ئه‌مباته‌وه

ته‌مه‌ن خه‌زانی بێ نازه‌

بۆیه‌ باوه‌ش ئه‌کاته‌وه‌

،،، ،،، ،،،

چاوه‌ڕێ بووم ببیه‌ شه‌پۆل

بۆهه‌میشه‌ بێیته‌ که‌نار

خــه‌نـده‌کانـم بهاژێـنی

بۆسه‌ره‌تای ساڵی به‌هار

،،، ،،، ،،،

زۆر ده‌مێکه‌ چاوه‌ڕێتم

بائاسمانم لـێ تاڵ نـه‌بێ

ده‌وه‌‌ره‌‌وه‌‌ وه‌کـو بــاران

باخه‌وه‌که‌م به‌تاڵ نه‌بێ

،،، ،،، ،،،
ڕێبوار ئالانی
2012
به‌ریتانیا

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved