چرکەی تەمەن

‌تەمەن بەرەو پیری ئەڕوا

‌ژیان تەمی لێ نیشتووە

‌شەوارەی بەختی نامراد

‌زامی تاسەی پێ چەشتووە

‌.....

‌ماڵئاوایی عومری غوربەت

‌ئەستێرەیە بەرەو کز بوون

بە‌پێنووسی زەمەن نووسی:

گەڕانەوە بۆ لای گەردوون

‌.....

‌گەڵای تەمەن وەکو پاییز

‌لەداری ژین هەڵئەوەرێ

‌ڕووناکی یەک بەدی ناکەی

‌ئەڕۆی بەرەو ڕووی سەفەرێ

‌.....

‌دەفتەری یادگاری تەمەن

‌کۆتایی دێ بە هەڵوەرین

‌دوا هەناسەی وەرزی کۆچە

‌بۆ دوا چرکەی نەفەسی ژین

‌.....

‌چاوەڕوانی بێ شەقامە

‌دەروازەی بێ گەڕانەوە

‌هەناسەی پرسە هەڵمژە

‌بۆ دوا مۆمی بڕانەوە

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved