زکری جوانی

 

جــگه‌ لـه‌ تــــۆ کچـێـک نی یـه‌؟

نــاخی حـــــه‌زم پــڕ کــاتــه‌وه‌ ،

تۆم خۆشه‌وێ ئه‌ی جوانه‌ گیان

هــه‌ر لـه‌ یـــــه‌کـه‌م نـیـگـاتـه‌وه‌

***** *****

تــــۆفـریـشـتـه‌ی خـــه‌وه‌کـان و،

ســـــــۆزی دڵــی پـــه‌رێـشـانـی

ئــه‌ویـنـێـکت بـــه‌مـن بـه‌خـشـی

کــه‌ ســـه‌رتـاپـا مـیـهـره‌بــــانـی

***** *****

زکری جـوانیـت چرپـه‌یـه‌که‌

پـڕاوپــڕ وا لــــه‌ ئـــــه‌نـدێـشـه

‌وه‌کــو بــــــاران ئــه‌م دوێـنـێ

بـــــــه‌هـێـمنـی بــــــه‌بـێـکـێـشه‌

***** *****

وه‌ک بـه‌هـار مه‌ستی جـێـژوانی

پـــڕی لـه‌نـاز ؛ پـڕ لـــه‌ ئـه‌ویـن

ئـه‌گـه‌ر دڵـت ڕازی بـێ پـێـم؟

پـێت ئه‌به‌خشم ڕووحی شیرین

***** *****

بووی بـه‌ پـشکۆی شیعری ژینم

دڵـی تـــه‌ڕم هـاتـــۆتــه‌ جـــۆش

زه‌مـــــه‌ن زۆری ســــــــزاداوم

دادگـــایـم مـه‌کـه‌ ســـا ئـه‌تـــۆش

***** *****

ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ پێشکه‌شه به‌: (جوان)ه‌ی هاوسه‌ری خۆشه‌وویستم

ئالانی

به‌ریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved