بەیادی من

‌بەیادی من ئەی گوڵەکەم

‌مۆمێ لەماڵ ، داگیرسێنە

‌گرێی تاڵی دەروازەیەک

‌لەڕووی خۆمانا بشکێنە

‌  ......      ......

‌وەک شەماڵێ تێکەڵاو بە،

‌لەگەڵ هەستی دووری تاسەم

‌منیش بەیادی ڕۆژەکان

‌لێرە وا تەنیا لە پیاسەم

‌  .....      ......

‌گوڵدانەکەت لە پەنجەرە ؛

‌با پرشنگ با ، بەنازەوە

‌منیش لێرە بۆخۆم ئەگریم

‌بەسەد بادەی پڕ ڕازەوە

‌  ......       ......

‌پێکەنینێک بکە بەخوو

‌هاودەمت بێ لەگەڵ ئەوان

‌منیش لێرە نائومێدی ،

‌تێکەڵ ئەبێ لەگەڵ شەوان

‌  ......      .......

‌یادی منکە لەئەو خاکە

‌باتەمەنم بژێتەوە،

‌با غوربەتی لە ئاسمانم

‌سروودی خۆی بڵێتەوە

‌  ......       ......

‌بەیادی کوچە و یادگاری

‌شەوێ دانیشە بەتەنیا

‌منیش چاوەڕێی قەدەرم

‌لەماڵی شومی ڕێی دنیا

‌  ......       ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

rebwaralany@hotmail.co.uk

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved