غـــــوربــــەتــــــی

 

 

‌ئەی غوربەتی پڕ لە تاسەی

‌بۆ چاوی من هەر فرمێسکی

‌ڕەنگە مانای شادیت هەبێ؟؟

‌بەس لە هەگبەی من هەنیسکی

‌......      .......

‌ڕەنگی بەهار لە سیمای تۆ

‌وەک خەزانی دڵی زەردە

‌سەمای پێکەنینی شادی

‌چرای دەستی باڵی دەردە

‌......      ......

‌چەمکێ گەڵای هەڵوەریوی

لە باوەشی باخی جوانا

‌شەونخونیت چرۆ ناکا ،،

‌لەناو هەست و دڵ و گیانا

  ......      ......

‌ئەی غوربەتی زۆر دەمێکە

‌دڵت وەکو خۆر نشینە ،

‌گێڵگەی حەز و ڕازەکانم

‌چاویان لەناو گۆمی شینە

‌......      ......

‌نەشەقامێ من ئەناسێ و

‌نەدارێکیش هاوڕێ ی منە

‌خۆم ئەگەڕێم لەو سێبەرەی

‌کەلای تۆیە و لە من وونە

‌......      ......

 

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

rebwaralany@hotmail.co.uk

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved