غەریبی

‌لەم ووڵاتە گشت ئێواران

‌خۆم بە غەریب تر ئەزانم

‌چونکە چاوم لەلای گوڵە و

‌مەراقی ڕێی نیشتمانم

‌......      ......

‌شێوەی شەراب ئەگۆڕێم و

‌کەسێک نی یە بم خواتەوە

‌تەنیا فرمێسک میوانە

‌ئەویش دڵم ناداتەوە

‌......      ......

‌لە ئاوێنەی تەمەن پەستم

‌دوا نامەمە ؛ بۆ بێ دەنگی

‌بادە و شەراب دادم نادات

‌بۆ هاودەمی و بۆ دڵ تەنگی

‌......      .......

‌کاتێ مەستی خەم و ژانم

‌قەسیدەکەی خۆم ئەنووسم

‌لەم ووڵاتی غوربە تی یە ،

‌بێ هاوڕاز و چارەنووسم

‌......      .......

‌ڕوحم ئەگری بێ سنورە

‌داوی ڕەشی مەترسی یە

‌هاوار ئەکەم بەبێ هودە ؛

‌خۆم نازانم لە پەستی یە

‌......      ......

‌ئێوارانی دەمە و ئاوا

‌دڵم تەنیا هەر خۆیەتی

‌ئەم دووری یە ؛ هەر ئەم کوژێ

‌ئاخی سینەم بۆسۆیەتی

‌......      ......

‌وەکو کەشتی چارۆکەدار

‌لەسێدارەم بەدەست باوە

‌بێ ئارام و ڕێگا و لەنگەر

‌بەدەم ئەو ڕێ یەی کەماوە

‌......      ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved