خاک و شەهید

‌بڕیار ئەدەین بە دڵ و خوێن

‌خاک ڕزگار بێ  لە شوێن بە شوێن

‌تاسەی شەهید نیگای شاخە

‌ڕزگارکەری هەزار باخە

‌ڕێگای پیرۆز و مەتینە

ئازار شکێنە بۆم ژینە

‌خەونی پڕە لە سەربەستی

‌چەک لەشانە بۆ مەبەستی

‌تێ دەکۆشێ بەو خوێنەوە

‌گیانی فیدای وای خوێنەوە

‌هەتاو چاوی بەو بەستووە

‌ئاڵا ڕووحی بۆ گەستووە

‌ئێشکگری خاک و ئاوە

ڕێ ی ئومێدی پڕ هەتاوە

‌باوەشی میهرەبانی یە

‌چاوەڕوانی لای ئەو نی یە

‌هێز و دەستی پڕ لە خەبات

‌ئامێزی شەکرە بۆ ووڵات

‌باڵداری بەرزە فڕ وایە

‌شەو و ڕۆژی هەر چرایە

‌چاو نەترسە  لەو ڕێگەیە

‌بەهەشت بۆ ئەو هەر پێگەیە

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved