وەرزی پێنجەم

 

 

 

‌لە دابڕانی عەشقی تۆ

‌دڵ و هەناسەم نامۆیە

‌سۆزێک گریانم ئەنووسێ

‌کۆچەرێکی ڕێگەی تۆیە

‌.....

‌چاوەڕوانیم بە ئازارە

‌باخی ئەوین وێرانەیە

‌دوا هەنسکی پڕ گرینە

‌بۆ داخی ئەم زەمانەیە

‌....

‌عومری گوڵی لێوەرانم

‌ئاهم حەسرەتێکی تارە

‌دوا سەفەرم لە باخی تۆ

‌ئیتر زەردەم وەک ئێوارە

‌.....

‌بوومە پێنجەم وەرزی ژیان

‌وەک باخێکی پەشێواوم

‌خەیاڵ گۆشەی سپێدەمە

‌بۆیە ئاهێک وا لە چاوم

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

٢٠١٤

 

زۆر سوپاس بۆ وێنە جوانەکەی کاکە ڕزگار نادری ئازیز کە ئەو دیاری بۆی ناردم

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved