ڤالانتایم

 

 

ئـه‌م ڕۆژه‌مان پڕ له‌ گوڵه‌

پڕ له‌ خه‌نده‌ و بزه‌ و نازه‌

به‌ گوێی یه‌کتر ئه‌چرپێنین؟

ئه‌م نهێنی و حه‌ز و ڕازه

***** *****

ئه‌م ڕۆژه‌مان پـڕ گوڵاوه‌

پــڕ له‌بــه‌هاری ئـه‌وینه‌

جێژوانه‌کان به‌سه‌رمه‌ستی

په‌یامیان لای خاتووزینه

***** *****

ئه‌م ڕۆژه‌مان زۆر خۆشه‌وێ

پــڕ لـه‌ پــه‌یـمان و ڕاستی یه

‌ڕۆژی ســه‌مای عـاشــقانه‌یه

‌بـۆیـه‌ لـێـومـان لـه‌ مه‌ستی یه

‌***** *****

تۆ تاقه‌ که‌سی ئه‌م ڕۆژه‌ی

بووی به‌مایه‌ی حه‌زی به‌ سۆز

لـــه‌ڕۆژی ڤــالانـتـایـما

که‌پـێـت ئه‌ڵێم: جه‌ژنت پـیـڕۆز

***** ******

ڕێبوار ئالانی


به‌ریتانیا

*) ئەم هۆنراوه‌یه‌:پێشکه‌شه‌به‌عاشقانی(ڤالانتایم

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved