تەنیایی پاییز

‌ئەم پاییزی غوربەتی یە

‌زەردی کردووم وەک گەڵای دار

‌شەوەکانی نابڕێتەوە

‌وەک هەناسەی عەشقی دڵدار

‌  .....     ......

‌بێ دەنگی یە ، کات غەمناکە

‌ئاوێزانی بێداری یە

‌مێژووی وەرانی ڕوحێکە

‌کەسەرتاپای یادگاری یە

‌  ......      ......

‌غروبی بەردەمی هەور

‌شەقار شەقار بەتەمەوە

‌ڕۆژەکانی عومری ئەبا

‌بەدیار تارمایی خەمەوە

‌  ......       ......

‌بەیداخێکی ڕەش و سورە

‌ماڵئاوای لەخۆر ئەکا

‌ئەڵێی ڕقی دەم پاییزە

‌کە هەورێکی بە زۆر ئەکا

‌  ......      ......

‌چەند دڵۆپێک لە فرمێسک و

‌هەناسەیەکی پڕ لەژان

گریانێکی میهرەبانی و

‌تاسەیەکی پڕ لەسوتان

‌  ......       .......

‌شەپۆل ئەدا لەدەروونا

‌زامێکی کۆنی بێ سەودا

‌شار ئەکاتە لێزمەی باڕەش

‌لەقوڵایی دڵی شەودا

‌  ......      ......

‌کزکز خەمی ئەم دڵەی خۆم

‌بۆ ژوانی خۆم ڕائەخەم

‌بەئەسپایی دەرگای بزە

‌لەسەر دڵی خۆم دائەخەم

‌  ......      ......

‌ئەو هەناسە و کزەی ماتە

‌تێکەڵ ئەبێ، بەبێ وێنە

‌  هەموو پاییزێ عومری ژان

‌دوبارەیە وەک ئاوێنە

‌  ......      ......

‌بەچواردەوری خۆم و خۆما

‌هەناسەیەک نامدوێنێ

‌لە چاوەڕوانی بێزار بووم

‌لەمڕۆ و بەیانی و لە دوێنێ ***

‌  ......      ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved