سۆزی تەنیام

 

 

 

‌لە بەهاری خۆزگەی شیرین

‌پاییز عەشقی بردم بۆخۆی

‌لەو ڕۆژەوە خێڵی ئەوین

‌بەدڵ دەڵێن بۆوا نامۆی

‌......      ......

‌چرای نیگا و سەمای حەزم

‌وا بە ئاهی ئەوینەوە

‌پاییز کاروانی ڕێی دووری

‌دابە تابووتی قینەوە

‌.......      ......

‌نە ئەستێرەیەک شک ئەبەم

‌نە پەروانە بۆ جێژوانم

‌چرای عەشقم کز ئەسوتێ

‌لە ناو ماڵی پڕ گریانم

‌......      ......

‌سەفەر ئاشنای ڕێگەم بووە

‌لەگەڵ سەختی ڕێگەی ژیان

‌لە نیگاتا هیچ نابینم

‌بێجگە لە هانای دابڕان

‌......      ......

‌کۆڵانی تەنیای ئومێدم

‌چاوی لە عەشقی پاییزە

‌ئەستێرەیەک بەدی ناکەم

‌لەگەڵ کاروانی ئازیزا

‌......      ......

‌سۆزێک نی یە لە قاپیم با ،

‌نەجاتم بێ لەئەو بایە

‌هەنیسکێکی پەشیمانی

‌ئومێدی ڕێگەی هانایە

......       ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved