سه‌ودایی

 

له‌ گوڵزاری نیگا و چاوت

چه‌ند ووشه‌یه‌ک بوونه‌ مه‌به‌ست

هه‌ریه‌ک شێوه‌یه‌کی نووسی؟

ئه‌مانه‌ بۆت بوون به‌ هه‌ڵبه‌ست

*****     *****

کاتێ جوانیت بوو به‌ خه‌می،

شاری دڵم و ڕێگه‌ی چڕان

له‌و ڕۆژه‌وه‌ ،هیوای ئه‌وین

له‌گه‌ڵ دڵما لێک دابڕان

*****     *****

له‌ مه‌زاری پاڕانه‌وه‌ی

حه‌ز و عه‌شقی ئائه‌م ناخه‌

نوێژ بۆ بتی ڕوخسارته‌

ده‌ به‌رماڵێ بۆ دڵ ڕاخه‌؛

*****     *****

ئه‌ی کیژۆڵه‌ی تابلۆ ئاسا

نرکه‌ی ژانی منت بیستووه‌؟

یان تا ئێستا ؛ ئه‌م حه‌زانه‌م؟

له‌ که‌نار جوانیت : نووستووه‌

*****     *****

ڕێبواڕ ئالانی

به‌ریتانیا

 

1993

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved