ساتەکانی کۆچ

 

 

‌لەو ساتەوەی کۆچت کرد و

‌خەمت کردە میوانی من

‌فرمێسکێکی خوێناوی قوڵ

‌دەڕژێ لە چاوی ژوانی من

‌.......      ......

‌لەو ساتەوەی باری نیگا و

‌حەزەکانت دوور خستووە

‌پەیکەرێکی ژوورەکەی خۆم

‌لە شێوەی تۆ پەرستووە

‌......      ......

‌لەو ساتەوەی  نێرگزێکی

‌چاوی گەشت بۆتە پەروان

‌مۆمی دڵم دادەگیرسێ و

‌لە سەد لاوە کەوتە سوتان

‌  ......      ......

‌کۆچی دووری بێوادەی تۆ

‌چرۆی شەیدایی کوشتووە

‌نیگەرانی بار و بارگەی؟؟

‌لە دڵی ساردما جێ هێشتووە

‌  ......      ......

‌سەمفۆنیایەکی   پڕ ژانە

‌خەمی کۆچی موچوڕکی دوور

‌پاییز بەهاری   شاردەوە

‌خەزانێتی  بە بێ سنوور

‌    ......      ......

 

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved