ڕوحی عەشق

 

‌لە دوای ناکامی ئەوینی نازت

‌هەنگاوی حەزم پڕ لە نامۆیە

‌بارانێک نیە گوڵم بڕوێنێ

‌بۆیە بوونی من وەکو تابلۆیە

‌.....    .....

‌ئێستا بم بینی بەم سەرابەوە

‌لە هاوارێکام نامناسیتەوە

‌گوڵم ئەوینم قەت چرۆناکا

‌مەگەر بە عەشقت بم بەستیتەوە

‌.....    .....

‌بەینی عەشق و گوڵ وا لە ڕووحایە

‌پارسەنگی ئەمان ناخی گریانە

‌لێم مەگرە ئەگەر وەسفت وا بکەم

‌بڵێم نوورێکە وا لە ئاسمانە

‌.....    .....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌2014

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved