ڕازی پاییز

 

 

‌گەڵای پاییزی بەختی من

‌لق و پۆپی هەڵوەریوە

‌زەرد،زەرد گەڵای درەختەکان

‌گیانی حەزمی داپۆشیوە

‌.....    .....

‌خەمناکانە ڕێگا ئەبڕم

‌گیانم ئاسەواری خەزان

‌هەنگاوی عومرم بێ نازە

‌وەکو ماڵی گەڵا ڕێزان

‌.....    .....

‌وەرزێک شک نابەم لە دڵما

‌تێکەڵاو بێ لەگەڵ نازم

‌لە وەرزی پاییزێک ئەچم

‌کە تیای نەبێ حەز و ڕازم

‌.....    .....

‌هەناسەیەک بۆ جەستەی من

‌خەم نۆشینی هەڵوەرینە

‌هەر ئاوازێ لەلای ئەو بێ

‌بۆ گیانی گەڵا وەرینە

‌.....    .....

‌بەهار نایە بۆ باخی من

‌بەنازی دڵ بۆم بخوێنێ

‌گریان خولیای ماڵم بووە

‌وەک پاییزی دەرد و خوێنێ

‌.....    .....

‌ڕێبوار ئالانی

‌ئەمەریکا

‌وویلایەتی تێنسی

‌2014

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved