قەدەری پاییز

 

 

‌هەناسەی سەختی پاییزیی

‌گوڵی وەران بەنێ سنوور

‌قەدەر چاوەڕوابی ئەوە

لە ڕۆژگاری نزیک و دوور

‌.....    .....

‌ئەم فرمێسکی هەڵوەرینەی

‌ڕەشپۆشی یەک دێتە ماڵم

‌بەداخەوەم بۆ ئەو عومرەی

‌پێکم خەستە لە مەی تاڵم

‌.....     .....

‌باڵای ڕوخساری هەڵوەرین

‌ڕەنگی زەردی خۆی ڕشتووە

‌سیمای ناسۆری ئەم دڵەم

‌لە ناخی خۆی جێ هێشتووە

‌.....     .....

‌عومرم گەڵا گەڵا ، ئەبا

‌بۆ سنووری چاوی خەزان

‌تەمەن نابینێ بەجارێ

‌چۆن کەوتۆتە گەڵا ڕێزان

‌.....     .....

‌پەنجەرەی هیوام هەر تەمە

‌خومار نازی داپۆشیوە

‌پاییز قەدەری ئەم عومرەی

‌لە ناو بادەی ئەو نۆشیوە

‌.....    .....

‌تەنیاییەک وەکو گەڵا

‌لە شەقامی شار ئاڵاوە

‌دەربەدەری وەکو پاییز

‌لە ناو مێژووی من نوسراوە

‌.....          .....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌2014

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved