پرسەی گەڵا

 

‌لە شەوانی پرسەی گەڵا

‌من هەر خەمم ئاوەدانە

‌ژیان چرای کز ئەسوتێ

‌وەک خۆرئاوای ئێوارانە

‌.....    .....

‌ڕێگای کەنار دوورە دەستە

‌گەڕانەوەی بێ چرایە

‌ئاخێک ماندووی خۆی باسەکا

‌کە نهێنی لەگەڵ بایە

‌.....    ....،

‌غوربەتیەک مەکۆی ژانە

‌بە تاسەوە ڕێگە ئەبڕێ

‌ئەڵێ ی مێژووی هاوارێکە

‌بە ئاخەوە دەنگ هەڵە بڕێ

‌.....    .....

‌لێرە زەمەن وەک گریانە

‌ژیان دەرگای داخراوە

‌تەمێک چاو ئەبڕێتە ئێمە

‌لە سێبەری خۆی جێماوە

‌.....    .....

‌کەشتی جەستەی فرمێسکی من

‌لە چاوانی من نووستووە

‌بەرگەی شکانی تر ناگرم

‌خەم سەرتاپامی گرتووە

‌....      .....

‌سەفەر لە باوەشی پاییز

‌مەحاڵێکی پڕ گەڵایە

‌بزەیەکی ئەمدوێنێ

‌ناخی فرمێسک و بەڵایە

‌.....    .....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌2014

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved