پێشمەرگە

‌ئەی پێشمەرگە نیگای ئاسۆ

‌خۆری هیوا لە چاوتایە

‌دەڕاپەڕە وەکو باڕەش

‌سەرکەوتن لە هەنگاوتایە

‌.....

لەم دەڤەری کوردستانە

‌دوژمن ئەڵێ:لەسەر حەقین

‌نازانێ کە سەد هێندەی ئەو

‌لەسەر مافمان کەللە ڕەقین

‌.....

‌ووڵات پارێز ئێوەن ئەمڕۆ

‌ئێمەش پشت و پەنای ئێوە

‌گشتمان هەڵوێستمان هەر یەکە

‌بۆم ووڵاتە دڵ پەشێوە

‌.....

‌بێ جیاوازی و بێ ئایدیا

‌خەباتمان بۆ سەد تەڕەفە

‌ئەوەی ووڵاتی خۆش نەوێ

‌من دڵنیام بێ شەرەفە

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved