پێکی تاڵ

 

 

‌خۆشەوویستیت لە جەستەما

‌واهەستەکەم پڕ ئاوازە

‌پەنجەرەی دڵ لەسەر پشتە

‌بۆم بەهاری بێ نەوازە

‌.....    .....

‌تاڤگەی جوانیت ، پڕ ئەوینە

‌لە خەیاڵی دڵی تەنگم

‌ساتێ سەفا بەخشبە تۆ

‌من پاییزی بەبێ ڕەنگم

‌.....    .....

‌زەردەپەڕی ئێواران بە ،

‌لەم دووری یە بمبەرەوە

‌وەکو بارانێکی خۆزگە

‌بەسەر ڕوحما داکەرەوە

‌.....    .....

‌خاکی غوربەتیم بێ نازە

‌چاوەڕوانی وا لەماڵم

‌لە تەنیایی ڕووحم دەرکە

‌تاکەی پڕبێ پێکی تاڵم

‌.....    .....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌شاری هۆڵ

٢٠١٤

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved