پاییزێک(1)

‌ئەی پاییزی پڕ تەنیایی

‌هەناسەی تۆ داڕژانە

‌دەرگای ئومێد لە ڕەنگێکە

‌وەکو گەڵای پڕ خەزانە

‌.....

‌خەیاڵ چەتری پڕ لە تەمە

‌جێژوان مەرگی لە ناکاوە

‌ڕۆژێ نیە هەڵنەوەرێت

‌ئەو گەڵایەی ڕوحی ماوە

‌.....

‌شەو بێداری ئەفسانەیە

‌کۆچی غەریبێکی مەستە

‌پاییز خەزانی وا ڕواند

‌لەگەڵ عەشقا لەیەک بەستە

‌.....

‌زەمەن قووتی سەرابێکە

‌وەکو شەوگاری بێ وێنە

‌پاییز کەناری سێبەرە

‌دوو بارەیە وەک ئاوێنە

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌لەندەن

‌2015

 

(‌1)دەستی کاک ڕۆڤاری حەسەن هەیاسی خۆش بێت کە وێنەکەی چرکاند لە ماڵی خۆیان

Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved