پاییزێک

‌ئەی پاییزی پڕ تەنیایی

‌هەناسەی تۆ داڕژانە

‌دەرگای ئومێد لە ڕەنگێکە

‌وەکو گەڵای پڕ خەزانە

‌.....

‌خەیاڵ چەتری تەماویە

‌جێژوان مەرگی لە ناکاوە

‌ڕۆژێ نیە هەڵ نەوەرێت

‌ئەو گەڵایەی ڕوحی ماوە

‌....

‌شەو بێداری ئەفسانەیە

‌کۆچی غەریبێکی مەستە

‌پاییز خەزانی وا ڕووان

‌لەگەڵ عەشقا لەیەک بەستە

‌....

‌زەمەن قوتی سەرابێکە

‌وەکو شەوگاری بێ وێنە

‌پاییز کەناری سێبەرە

‌دووبارەیە وەک ئاوێنە

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved