پاییزی ئەوین

‌پاییز هەتاکەی من لەم جەفایە ؟

‌دڵم گیرۆدەی دەستی خەزان بێ

‌ئومێدی گوڵی بەهاری تەمەن ؟

‌ناوی بەهاری لێک دابڕان بێ

‌......      ......

‌بوومە گەڵایەک لەدەم پاییزا

‌ڕەشەبا شینی خۆیم پێ ئەکا

‌تەمەن فرمێسکی لە چاوی هیوا

‌بۆ کەناری ئەو سەرەڕێ ئەکا

‌......      ......

‌بەختی ئومێدم کز و لاوازە

‌پاییز وا تەڵەی بۆ ئەنێتەوە

‌هەور بە لێزمە و گیان بەبێ نازی

‌لافاوی خەمی بۆ ئەڵێتەوە

‌......      .......

‌ئامێزی ژیان پڕ لە پاییزە

‌تەمێک دڵخۆشی ئەو ئەداتەوە

‌خۆزگە ئەهاڕێ و نامەی دابڕان ،

‌بۆ ماڵی ئەوین ڕێ ئەکاتەوە(١)

‌......      ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

پێشکەشە بە لێک دابڕانی بێ هەستەکان (١)

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved