پاییز و ئاهێک

 

 

‌پاییزێکی وێڵ بۆتە هاوەڵم

‌ڕوخساری عەشقی لە من وەریوە

‌بەدەم خەزانێک ئاشنام دەکا

‌لە بەهاری خۆی لانەی تەریوە

‌.....     .....

‌نیگاری خەمی کردۆتە باڵام

‌فرمێسکی لەگەڵ بەهارم تاڵە

‌ڕۆژێکم نەدی لە دیداری ئەو

‌بڵێن سەد خۆزگە ئاسمان ساماڵە

.‌....     .....

‌ئەستێرەی نیگای عومری ئاشقێ

‌سەرنجی داوە لە بەختێکی خۆم

‌مەستم لە باخی ئەوینی ئەودا

‌بەڵام هەردەبێ بەئاهێک بڕۆم

‌.....     .....

‌پاییزی بێ کەس ئاشنای منە

‌جوانی ئێوارەی لە باڵام پۆشی

‌پێکی تەنیایی ڕەنگی گەڵایەک

‌لە چاوەڕوانی پەشێوما نۆشی

‌.....     .....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved