نیوە شەوە

 

‌نیوە شەوە گریانێک

‌بۆتە میوانی چاوم

‌پەروانە لەمن زیزە

‌وەکو مۆمیش سوتاوم

‌......      ......

‌هەنسکی فرمێسکاوی

‌دەنگی تاساوی ژینە

‌تک تک شەوی بێزاری

‌دەسی لە ناخی بینە

‌....      ...

‌شەپۆلی قوڵی خەیاڵ

‌بەرەو لانکەی چەند ئاخێ

‌پەپولەی دڵ کۆچ دەکا

‌لەناو دەروونی باخێ

‌......      ...،..

‌ڕەهێڵە فرمێسکی دڵ

‌فەرمانی شەوی زارە

‌خەمی دنیای ئەوینم

‌ئازاری پڕ هاوارە

‌......      ......

‌خۆشەوویستم تۆ لەکوێی؟

‌تالە شەوی وا غەمگین ؛؛

‌سەرێک دانێم لە ڕێتا و ،،

‌چۆکێ دابەم بۆ ئەوین

‌......      ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved