مه‌ڕۆره‌وه
ئه‌ی داستانی خه‌و نه‌کان و
ڕوباری ده‌م سۆزی ژیان
تۆ ئیلهامی بێ ئۆقره‌می
وه‌ک و خۆری به‌ری به‌یان
*****
مه‌ڕۆره‌وه کات زۆر زووه
هێشتا دڵم هه‌ر برسی یه
تێشووی کاروانی جێژوانم
فرمێسکی پڕ مه‌ترسی یه
*****
که‌سێ نی یه خۆشم بوێت
بێته ناخی پڕ هه‌ستمه‌وه
کتێبێکی خه‌ونی سه‌وزی
هه‌میشه وای به‌ده‌ستمه‌وه
*****
بۆ تامه‌زرۆی لێوه‌کانت
دڵم باده‌ی هاونشینه
ڕازه‌کانت ... بدرکێنه
بۆ ئه‌م دنیای پڕ ئه‌وینه
به‌ریتانیا
2009
|