لێم ئەڕوانی

 

‌لێم ئەڕوانی بەنازەوە

‌من پایزێکی پڕ گەڵام

‌زۆر لە مێژە لەم عەشقەدا

‌لە ناخێکی پڕ لە بەڵام

‌.....

‌لێم ئەڕوانیت بە تاسەوە

‌گوایە کەسێکی بەهارم

‌لێم دوور کەوە تا ئەتوانی

‌من پاییزی پڕ ئازارم

‌.....

‌لێم مەڕوانە خەمم زۆرە

‌خەرمانەیەکی پڕ تاڵە

‌ژیان لای من بوونی نی یە

‌سەرابێکی پڕ خەیاڵە

‌.....

‌من لە خەون و خەیالێکدا ؟

‌تۆش لە تاسەی ئەوینداری

‌کەی نیگایەکی وێڵ گرتوو ؟

‌ئەبێ بەنازی دڵداری

‌.....

ڕێبوار ئالانی

‌لەندەن

Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved