لێک دابڕان

 

 

ئەوا ئۆغر بێ ئەی گوڵی ئازیز

‌ئەتۆش جێمدێڵی بێ خودا حافیز

‌لاشەم بە وێنەی ئاسەوارێکە

‌لەخۆشم زیزم وا ڕۆژگارێکە

‌بەینی من و تۆ بەبێ ئاوابوو?!

‌خۆری بەهارمان زوو لێ ئاوا بوو

‌بێدەنگی خۆم و ژوورەکەی گرتووم

‌هەر ڕۆژ فرمێسکێ چاوی سڕ کردووم

‌ناڵە و گریانمە لەدەست بێزاری

‌بۆ ئەو ڕۆژانەی بووبە یادگاری

‌هەرگیز بیر نەکەی بووی بە ماڵئاوا

‌تازەهێمای تۆ وا لە ناو چاوا

‌.........        ..................

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌پێشکەشە بە هەڵاڵە سیسەکانی ناخم

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved