کزەی پاییز

 

 

‌کزەبایەک گشت ئێواران

‌لەگەڵ عومری بێ هەنگاوم

‌دەست دەکەنە ملی خەیاڵ

‌من بە ڕووحی ئەوان ماوم

      ......      ......

‌شەپۆلێکی خۆزگەی پڕ ڕەنگ

‌بیرم ئەبات بۆگیانی شار

‌دڵم لەگەڵ ئەواندایە

‌هەزار کەڕەت خۆزگەم بە پار

      ......      .......

‌ناخم گوڵی زەردی خەمە

‌بەهیوای ئەو من وەستاوم

‌لاشەم فرمێسکە بارانە

‌پەشیمانم لەوەی ماوم

      ......      ......

‌هەگبەم پڕیەتی لە خەڵوەت

‌بێ دەنگیم لێ بۆتە شارێ

‌شتێک نی یە سۆراغم بێ

‌کەشتیم ببات بۆ کەنارێ

      ......      ......

‌من ڕێبواری ئەو ووڵاتەم

‌گەرچی بەجەستە لەو دوورم

‌وەکو سۆمای چاوەڕوانی

‌بەعەشقی ئەو دڵ سەبوورم

      ......      ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved