کاتژمێری تەمەن

‌سەرنجی کۆچی ئەم جارەم

‌بۆتە ڕووگەی ماڵئاوایی

‌ئەوین دەرگای نەکردمەوە

‌بۆیە ئەژیم بە تەنیایی

‌.....

‌شەوانەم بێ مانگە شەوە

‌تاڤگەی هیوا بێ شەماڵە

‌خۆرەتاوێک بەدی ئەکەم؟؟

‌ئەویش پاییزی ڕێ ی ساڵە

‌.....

ئەوینی جەستەی باڵ بەستووم

‌شەقامێکی زۆر غەمگینە

‌ئێوارانی عومری تاسەم

‌تەنیا بۆ کات تێپەڕینە

‌.....‌

گەڵای دڵنەوایی ڕازم

‌هەڵوەرینی یەکجاری یە

‌کاتژمێری چاوەڕوانیم

‌لای من تەنیا یادگاری یە

‌.....‌

لە سەحرای عەشقی بەریندا

‌دڵم کۆڵانێکی تەنگە

‌سێبەری خۆم ناناسمەوە

‌هێندە ژیان لام بێ ڕەنگە

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌2014‌

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved