هەنگاو مەنێ

‌هەنگاو مەنێ بۆ باخی دڵ

‌لە خەیاڵی من مەئاڵێ

‌نەبا هێندە هۆگرت بم

‌سبەی دڵم بۆت بناڵێ

‌........      ........

‌من جێماوی پاییزێکم

‌گەڵا لای من سەوز نابێ

‌خۆم و گوڵ و هیواکانم

‌گشتی ئەبا ، ئەگەر بابێ

‌.......      ........

‌هەرچی خەم و گریان هەیە

‌لای من لەنگەری گرتووە

‌ساڵانێکە چاوەڕوانی

‌خەرمانەی بۆخۆی کردووە

‌.........      ........

‌کاتژمێری ئێوارانم

‌ڕاوەستاو ، و بێ ساباتە

‌هەنگاو مەنێ بۆم ئەوینە

‌وێرانەیە و خەراباتە

‌........      ........

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌** پێشکەشە بەو کچەی هەنگاوم ناو لە باخیا سەوز نەبووم

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved