هەنگاو

 

 

‌هەنگاوم کوێرە لە وەرزی پاییز

‌خەمێ لە چاوما بۆخۆی ئەناڵێ

‌عومریش وەک بەفرە لە دیدەی خۆما

‌تک تک چۆڕاوی والێ ئەماڵێ

‌......      ......

‌هەنگاوی حەزت بۆلای من نایە ؟

‌بۆیە خەڵوەتگەی عەشقم جێ هێشتی

‌گەلێ یادگاری و هەنیسک و سۆزم

‌لە بارانی چاو بە دڵ بۆ ڕشتی

‌......      ......

‌هەر جێم ئەهێڵی وەک وەرزی بەهار

‌لێوان لێوم ئەکەی لەم دابڕانە

‌ئەوینم ڕێگەی سەختی زۆر بڕی

‌کەچی ویژدانت وەرزی سوتانە

‌.......      ......

‌بوومە پاییزی ئاهی دڵشکاو

‌نیشتمانی دڵ هەر بێ لانەیە

‌هانای سێبەری ئەم کۆچە وێڵە

‌دوا سەفای سۆزی هەر وێرانەیە

‌......      ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌٢٠١٣

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved