هەڵوەرینی حەز

 

 

‌دوا هەنیسکی ماڵئاواییم

‌هاوڕێ ی کۆچ و مناڵیمە

‌دەرگای داخراوی ئەم عومرە ؟

‌شاتووی ژینی پڕ تاڵیمە

‌.....     .....

‌لە تەنیایی دوا گریانما

‌تارماییەک ڕێ دەبەستێ

‌شەپۆلێکی غوربەتی خۆم

‌لە گەورەبوونما ناوەستێ

‌.....     .....

‌پەنجەرەکەی یادی ئەوم

‌هێندە ژانی ئەشکی سوورە

‌هەڵوەرینی خۆزگەی دەروون

‌لەگەڵ ئاهی ئەوا دوورە

‌.....     .....

‌ڕێمان کەناری غوربەتی و

‌پشکۆی ئەوینێکی داخە

‌دەساچی بکەم لەم عومرەدا

‌گوڵی ژوانم بەبێ باخە

‌.....     .....

‌بەم بیابانی سەرابەوە

‌ڕەزی شەراب نایەتە بوون

‌ئەشکی سوورم بۆ جوانێ بوو

‌منی نەناشت لە (ڕازی بوون)

‌.....     .....

‌ئێستاش داری خۆزگەی عەشقم

‌نەمامێکی خەم پۆشیوە

‌هەڵئەوەرێ بۆ پشکۆی حەز

‌چونکە هەرگیز نەی نۆشیوە

‌.....     .....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved