غوربه‌تی

 

چــاوم گریـانـی خــه‌مێکی قووڵه‌

هــه‌ور و تــه‌مێکی وه‌کـــو بارانه‌

ته‌مه‌ن هه‌ر ئه‌ڕواو به‌فری له‌کۆڵه

‌بــۆیه‌ ئـه‌گـه‌ڕێ بـه‌شوێـن نـه‌مانا

***** *****
پاییزم عومری هه‌ر ده‌ر به‌ده‌ره‌

به‌کوێری ئه‌ژی له‌پاڵ به‌هارا،

هــه‌نگاوی ئاخم چاوی نابـیـنا

وێڵه‌ بۆ ڕێگای ئــه‌م ژینه‌ لاره‌

***** *****
ئه‌مه‌وێ بژیم له‌پاڵ غوربه‌تی؟

به‌ڵام هیچ شتێ نابـێـته‌ دۆستم؛

بۆیه‌ ئه‌مبـینی له‌ پـرسه‌ی خۆما

تـه‌نیا ئـه‌ناڵم بـۆ ژینی کــۆستم

***** *****
شـتـێک نـایـه‌تـه‌ نـێـو دڵــی زارم

که‌وا پێی بڵێم: ئه‌ی خۆشه‌وویستم

بـڕۆ غوربه‌تی هه‌ر وێرانه‌ بووی

بۆ ئه‌و حه‌زانه‌ی له‌ ناخا وویستم

 

***** *****

ڕێبوار ئالانی


۲۰۱۲
به‌ریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved