فرمێسکی ڕوخسار

 

‌ئەی فرمێسکی سەر ڕوخسارم

‌پەشیمانی بێ سەمەرە

‌وەک شەپۆلی کەناری شێت

‌لەگەڵ بادا دەربەدەرە

‌.....

عومر سەحرای بێ چرۆیە

‌یادەکان گشت ئەسڕێتەوە

‌تەوری خەونی ئەم پاییزە

‌داری ئومێد ئەبڕێتەوە

‌.....

‌ماڵی عەشق سیمای وونە

‌ناخی پڕە لە شەوەزەنگ

‌لەرەی گریانێک ئەمدوێنێ

‌ووشەی پڕە لە ئەشک و دەنگ

‌.....

‌ئەم وەرینی بەهاری یە ،

‌کۆچی عەشقە بەناخۆشی

‌تروسکەیەک ماڵی نابێت

‌لەناو دڵی خەم و جۆشی

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

2014

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved