پێش کەشە بە ئێوارەی سویسرا

 

 

‌ئێوارەی مەست

‌لەو ڕۆژەوەی نامەی پاییز

‌والە ماڵی شەوی چۆڵم

‌لە سێبەری داری ئەوین

‌حەرفی مەینەت وا لە کۆڵم

‌.....

‌فرمێسک خۆی داگیرساوە و

‌تەرزەی گریان لە ناخایە

‌گەڵای سەوزی بەهارەییم

‌هەڵئەوەرێ و لە باخایە

‌.....

‌ڕوباری غوربەتی عەشقم

‌تاڤگەیەکی بێ بەهارە

‌خۆم ئەزانم چرای ئەوین

‌لەباڵای خەم چەند بێزارە

‌.....

‌وەرزی زەردەخەنەی لێوم

‌نوقمی ئێوارەی باریوە

‌بەشەرابێک من مەستەکا

‌ئاوی ڕەزی خێر نەدیوە

‌.....

‌خەرمانی خونچەی بێ گەردم

‌دوا سەرنجی سارد و سڕە

‌بەهێمنی خامۆش مەکا

‌چونکە دڵم زۆر لێ ی پڕە

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌سویسرا

2014

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved