دوا نیگا

 

‌شەپۆلی حەزم بەبێ ئەندازە

‌جەستەی ئەوینی بۆ باخی ئەوە

‌هەنگاوی ژینم زۆر بەتاسەوە

‌لە ڕووی ڕوخساری هەروەکو شەوە

‌.....     ....،

‌دڵی بەبادام‌ بە دوا نیگاری

‌ترپەی عەشقی من غەمی نۆشیوە

‌خۆشەوویستی ئەو سنووری نیە

‌بۆیە بە شەپۆل منی پۆشیوە

‌.....     ....،

‌خەندەی پاییزی لە دڵ ڕواندم

‌قاپی ئومێدم بەبێ هەنگاوە

‌چرکەی بێزاری خستە ناخمەوە

‌بۆیە چرای من وا بەدەم باوە

‌.....     ....،

‌تەمەنی کوشتم لە چاوەڕوانی

‌شەقامی خەونم لە ڕووحی مەستە

‌خۆشەوویستی ئەو نازی نەدامێ

‌پێکی ناچاریم چرپەی ناو هەستە

‌....،     ....،

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌2014

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved