دووریت

‌دووریت بۆتە خەمی ژین و

‌دوا هەنگاوم چاوەڕوانی

‌ئەفسوس کە عەشقی پاکی خۆم

‌خستە دەستت بە ئاسانی

‌.....

‌لە ئەوینی نامۆی تۆوە

‌بەس عومری جوانم هەڵوەری

‌وەکو زەردەی لای ئێوارە

‌بەجێ ی هێشتم بەختەوەری

‌.....                        

‌کز و سادە چاوەڕێتم

‌دڵم لە جێژواندا سووتا

‌دابڕانی ئەم عەشقەمان

‌چاوەڕوانە لە تابووتا

‌.....

‌باخی جوانیم پڕ چرۆ بوو

‌ئێستا سێبەری ژاڵەیە

‌لە دوای نا ئومێدی تۆدا

‌پێکی خەستی لەو تاڵەیە

‌.....

‌ئاسمانێکی تەڵخم هەیە

‌خۆم شەکەتی هیوا و ئەوین

‌لە پێناسەی ئاوێتە بوون

‌بوومە داری باخی وەرین

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

2014

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved