دایک

‌ئەی دایە گیان هەوێنی ژین

‌بەهەشت ئەوەتا لە ژێر پێت

‌هەرچی سۆزی دنیا هەیە

‌کۆی کەمەوە هەر ناگا پێت

‌.....

‌پڕ لە بەهای سۆز و حەزی

‌ڕۆحت پڕە لە ناخی هەست

‌بونی مرۆڤ لەلای تۆیە

‌ژیان لای تۆ دەبێ پەیوەست

‌.....

بۆ پاشا و میر و سەرۆکیش

‌تۆ پێ ی دەدەی عەشقی جیهان

‌خۆشەوویستی ئەو دارەیە؟

‌گەر تۆ نەبیت ووشکە ژیان

‌.....

‌بەهای مرۆڤ بەس لای تۆیە

‌بۆ ئەدەب و دین دانەوە

‌خوا هێندە پیرۆزی کردووی

‌بەهەشتی بۆت گەڕانەوە

‌.....

هاوار ئەکەم بە گیان و هەست

‌ئەگەر ئەم جارە گەشتم پێت

‌بڕیار ئەدەم هەتا ماوم

‌ببمە گۆچانی دەست و ڕێت(1)

‌.....

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

‌2014

 

(1)ئەم دێڕە بەم جۆرەش هەیە:

ئەبمە گۆچانی دەست و پێت

 

Qadirzada.com © 2009-2014. All rights reserved