بۆناخی دڵ

‌لەو کاتانەی وورشەی جوابیت

‌کەناری ناخی گرتووە

‌دڵم وەکو بت پەرستێک

‌کوڵی خەمی هەڵگرتووە

‌   ......      ......

‌لەو ڕۆژەوەی تیری نیگات

‌کردە کۆچی دڵی شێتم

‌شوێن هەڵگری بست بە بستی

‌سۆزی عەشق و گوڵی پێتم

‌  ......      ......

‌لەبەر ڕۆژی ڕوخساری تۆ

‌فەڕشی دڵم ڕاخستووە

‌سۆزی دڵی ئەوینداریم

‌لەکچی دنیا داخستووە

‌  ......      ......

 

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

‌پێشکەشە بەو کچەی گوێ لە ڕازەکانم ناگرێت

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved