بۆ گوڵم

 

 

‌ئەی نازەنین ، نیگا شیرین

‌کەی دێیتەوە لەم دووری یە

‌تەنیا مەیلی حەزی نازت

‌بۆ ئەم دڵەم سەبووری یە

‌......      ......

‌هاوڕێ ی ژین و ئەم سەفەرە

‌وێڵم بەدوای قژی ڕەشتا

‌دەرگای بەختی جێژوانی من

‌کلیلی وا لە ناو مشتا

‌......      ......

‌تۆ ئیلهامی هەست و بیری

‌خۆشم ئەوێ ی وەک پەروانە

‌من ئەسوتێم ، ئەمە عەشقی:

‌دڵ و ڕوح و هەست و گیانە

‌......      ......

‌چیرۆکی ئەم عەشقە پاکە

‌چرپەیەکی نەرم و سۆزە

‌گەرچی هەورازی پڕ ئێشە

‌بەڵام لای من زۆر پیرۆزە

‌......      ......

‌هێند هۆگری چاو و باڵا و

‌گوڵی جوانی تۆی تەنیایە

‌واهەست ئەکەم: کەسێکی تر

‌بوونی نی یە لەم دنیایە

‌......      ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

 

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved