بێ ڕەنگ

 

 

‌پاییزێکی لێڵ و وونم

‌لە تاساوی عومری ژینا

‌ڕەنگی زەردم لێهاتووە

‌لە ناو دڵی ماتەمینا

‌......      ......

‌فرمێسکێکی قەتیسماوم

‌لەناو گلێنەی ڕۆژگارا

‌درەختێکی زۆر ڕوتەڵەم

‌لەناو جەستەی ئەم بەهارە

‌......      ......

‌ئەندێشەیەک سوتاندومی

‌شمشاڵێکی بزڕکاوم

‌خۆم نازانم ڕەنگم چی یە

‌لە مێژووی پاییزدا ماوم

‌......      ......

‌میوانێکی بەبێ ناز و

‌سێبەرێکی خەوتوی دورم

‌ووڵاتێکی پڕ گریانی

‌ساباتێکی بێ سنورم

‌.......       ......

‌بولبولێکی پڕ لە حەسرەت

‌ناڵەم بۆ نازی پاییزە

‌باڵای هەناسەی شیعرێکم

‌بۆ تەمەنی ڕووی ئازیزە

‌......      ......

 

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved