بێ دەنگی تۆ

لەو ڕۆژەوەی کە بێ دەنگی

دنیام لەلا وەک پاییزە

یادگاری یەکانت ئەدوێنم

لای من وەک چاوم ئازیزە

******

تازە بێ تۆ من هەر ناژیم

بووی بە ترپەی دڵی شێتم

دەرگاکەم وا کردۆتەوە

گوێ هەڵخستووی دەنگی پێتم

*****

ووشەکانت وەکو ئاواز

لە ناو گوێما ئەڵێمەوە

زۆر جار ئەبیتە پەروانە

منیش وەک مۆم ئەتوێمەوە

*****

بێدەنگی تۆ کانگای خەمە

من شێتانە هۆگرت بووم

بۆیە فرمێسکی بێ دەنگی

وەک بارانە وا لە سەر ڕووم

*****

خۆشەویستیت حەز و عەشقە

لە گیانمایە بۆ ئەبەدی

ئەو فرمێسکە نهێنی یانەم

کە بۆتۆم ڕشت:هیچت نەدی

******

ڕێبوار ئالانی

بەریتانیا

 

 

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved