ئاوابوونێک


له‌و ڕۆژه‌وه‌ی به‌جێت هێشتووم

له‌ ده‌ریای مه‌نگ ده‌خولێمه‌وه‌

له ‌که‌ناری خه‌می تاساو؟؟

لــــه‌ قـــووڵای ده‌تــلـێـمه‌وه‌

******      ******

له‌وڕۆژه‌وه‌ی له‌ من وونی؛

دڵ و گیانم فرمێسک ده‌خۆن

چاوی ئه‌شک و دڵی زوخاو؟

به‌ چوار لادا، سه‌رپام ده‌شۆن

******      ******

له‌و ڕۆژه‌وه‌ی چاوت دووره‌

یادگاری یه‌کان له‌ خوێنمایه‌

ئه‌و هیوایه‌ی بێ سنووره‌؛

خۆزگه‌ی دڵی سه‌مفۆنیایه‌

******      ******

له‌و ڕۆژه‌وه‌ی نیگات وونه‌

مه‌لی هیوا لێم هه‌ڵه‌ فڕێ

ناگه‌مه‌ ڕووی جوانی گوڵم

چه‌نده‌ باڵم ڕێگا ئه‌بڕێ

******      ******

له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که‌تۆ دووری

خۆشه‌وویستیم زۆر تینووه‌

گه‌رچی دڵم ڕه‌ش ئه‌نوێنێ،

بـه‌ڵام دیـده‌م هـه‌ر زیندووه‌

******      ******
ڕێبوار ئالانی

به‌ریتانیا

 

08/03/1993

ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م له‌ برواری ۰۸/۰۳/۱۹۹۳ دا نووسی له‌ شاری هه‌ولێر

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved