عەشقی تەنیایی

‌لەڕووی ئەوینی نازی نازداران

‌بوومە پەروانەی عەشقی تەنیایی

‌چرای ئەوینت هەڵکە بۆ دڵم

‌وەک ئەستێرەی ژین پڕ لە سەودایی

‌......      ......      ......

‌ڕێژنەی بارانی نیگای شیرینت

‌با سەرنج بدات لە ڕابردووی خۆم

‌من ڕێبوارێکی تینوی دیدارم

‌چاوەڕێی مانگی ناو ئاسمانی تۆم

‌......      ......      ......

‌دڵم شەیداکە و درەختی حەزم

‌لە چاوەڕوانی هەڵکەنە بەناز

‌لە دوا هەناسەی گێژاوی سەختا

‌لەنگەرێ بگرە لە دنیای پڕ ڕاز

‌......      ......      ......

‌باوەشی ئومێد لە ڕووت وەستاوە

‌بۆخۆی ئەڕوانێ بۆ باڵای بەهار

‌دنیام پڕ بکە لە خۆر هەڵاتن

‌ڕێگام ڕۆشنکە بۆ دەروازەی شار

‌......      ......      ......

‌پاییزی عەشقم بۆ هەڵوەرێنە

‌مەست و وێڵم کە لە دەریای بێ خەم

‌هەنسکی تەڕ و ڕوخساری تەنیام

‌با بۆخۆی بیبا پاییزی ماتەم

‌......      ......      ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved