عــەشـــقــی لـــێـــــڵ

‌لەفرمێسکی تەنیایما

‌هێدی هێدی وا گەورە بووم

‌وەکو شەپۆلێکی نامۆ

‌بۆ کەناری ناخم لە دووم

‌......      ......

‌سەرابێکی عەشقی لێڵە

‌لە یادگاری شەومدایە

‌کۆڵێ شەپۆلی بەبێ ڕاز

‌هاواریان وا لەم پەنایە

‌......      ......

‌گوڵێکە وا ئەم گریەنێت

‌دەستی لەناو ڕووحم دایە

‌من ناتوانم بێ ئەو بژیم

‌بێ سنوورە لە بوونمایە

‌......      ......

‌تەمەنێک هەر لە ڕامان و

‌خەونێک هەمووی لە ڕۆمانا

‌چاوێک ئەگری لەو کەنارەی

‌کە فرمێسکی لە ڕامانا

‌......      ......

‌تەمەنێکت لێم تێپەڕان

‌پەیامم هەر بێ کۆتایە

‌ئێستاش خەونێک ، ئاسەوارێک

‌بەدی بکەم ... ؟ لە ڕووتایە

‌ ......      ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved