سەفەر

‌سەفەر ئەکەی دوا سەفەرە

‌ئیتر دووری و لێک دابڕان

‌تۆ نازانی بە ئەم کۆچەت

‌ئەبیە مایەی لێک دابڕان

‌  ......      ......

‌ئیتر بەهارم خۆش ناوێ

‌گوڵ و خونچەش نادوێنم

‌هەنگاوی  پڕ کوێرەوەری

‌بۆلای ماڵی ئێوە دێنم

‌  ......      ......

‌وائێستاکەش بە ئاسانی

‌خەمم وەکو ڕووی ئاڵایە

‌زەردەخەنەش هەر نام بینێ

‌بۆ مەزاجی من نەوایە

‌  ......      ......

‌تەنیا شیعر و باسی تۆ

‌کەوا پێی بڵێم  هیوایە

‌گشت نامەکانم بۆ نووسیت؛

‌دام بە دوا ووێستگەی ئەو بایە

‌  ......       ......

‌ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved