هاوڕێ

 

 

   هاوڕێ من زۆرم خۆش ئەوێی؛

   کوخەکەت هەر لە دڵمایە

‌   زۆر ڕۆژانێ بۆتۆ ئەگریم

‌   بەڵام باران ڕێم پێنایە،

‌  ......      .....  .     

‌    فرمێسکەکانم نابینی ؟

‌   چاوی ڕەشی کردووم بە سوور

‌   چەندە ڕقم لە غوربەتە ؛

    هەزار ئەوەندەش لە سنوور

‌  ......      ......     

‌     لە ژووری ساردی بێ تۆیی

‌    بەرگی گریان ، هەناسەیەک ؟؟

‌    دوو باڵدارن من ئەدوێنن ؛

‌   لەگەڵ ڕوحی چەند پیاسەیەک

‌  ......      .......    ‌

   کە تۆم جێ هێشت من بەهار بوم

‌   پاییز ڕوحی بردم بۆخۆی

‌     هەر تەماشای ڕاست و چەپم

‌   لە سێبەرما هەست ئەکەم تۆی

‌  ......      ......     

‌  چەند غوربەتی جەستەم لەتکا؟

‌   خەیاڵی من بکا بە تۆز ؟؛

‌    ئەو ڕۆژانە قەت تێک ناشکێ؛

‌     وەفا و ڕاستی و حەزی بە سۆز

‌  .......       .......

ڕێبوار ئالانی

‌بەریتانیا

پێشکەشە بەو هاوڕێیانەی لەدڵما بۆ ئەبەد هاوڕێی دڵسۆزمن

Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved